به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا به‌رواری ٨ی به‌فرانبار و له ماوه‌ی ٢٨٣ ڕۆژدا، ٢٣ كرێكار له ئوستانه‌كانی خووزستان، كرمان، فارس، سیمنان، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ئیلام، گیلان، كرمانشاه، قه‌زوین، كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و گوڵستان به‌هۆی هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هۆكاری خۆكوژی ئه‌و ٢٣ كرێكاره بریتین له: هه‌ژاری، پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار و له‌سه‌ركار ده‌ركران. ئاماره‌كان نیشان ده‌دات كه هه‌ر ١٢ ڕۆژ كرێكارێك له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و له ئوستانی ئیلام پێنج كه‌س، كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ٣ كه‌س، خووزستان ٣ كه‌س، كرماشان ٣ كه‌س، فارس ٢ كه‌س له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه و ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، قه‌زوین، گیلان، گوڵستان، كرمان، خۆراسانی ڕه‌زه‌وه‌ی و سیمنان له كۆتایی ئه‌و ڕیزبه‌ندیه دان.