ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئاره‌ش ڕه‌سووڵ زاده” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “ئاره‌ش ڕه‌سووڵ زاده” به هۆكارێكی نادیار له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، پشكی مێرمنداڵان له ڕێژه‌ی خۆكوژی ساڵانه له ئێران زیاتر له ٧ له سه‌ده و بێكاری، ئه‌منیه‌تی كردنی جه‌وی كۆمه‌ڵگا و نه‌بوونی ئازادی، هه‌ژاری و بێ ئیمكاناتی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له نێو منداڵانی ئێرانه.