کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی كیانووش سه‌نجه‌ری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دیكتاتۆری عه‌لی خامنه‌یی

خۆكوژی كیانووش سه‌نجه‌ری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دیكتاتۆری عه‌لی خامنه‌یی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كیانووش سه‌نجه‌ری، ڕۆژنامه‌وان و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دیكتاتۆریه‌تی عه‌لی خامنه‌یی و زیندانیكردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

كیانووش سه‌نجه‌ری پێش خۆكوژی له‌ په‌یامێكی تویته‌ری دا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر تا كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ ده‌زگای قه‌زایی “فاتمه‌ سپێهری”، “تووماج ساڵحی” و “ئارشام ڕه‌زایی” ئازاد نه‌كات، خۆ ده‌كوژێت. كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ له‌ سه‌ر پردی خافزی تاران خۆی فڕێ دا خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا. كیانووش سه‌نجه‌ری له‌ ته‌مه‌نی سیاسی خۆی دا ٩ جار ده‌ستبه‌سه‌ر، شه‌ش جار ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و ٩ مانگ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.