ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی خه‌رمانان، جووتیارێك له شاری كه‌هنوج سه‌ر به پارێزگای كرمان، به هۆی بایه‌خ نه‌دان و بێڕێزی به‌رپرسان، له به‌رده‌م ئیداره‌ی جه‌هاد كشاوه‌رزی هه‌وڵی كوشتنی خۆی دا.
ئه‌م كه‌شاوه‌رزه به ناوی “ڕه‌زا قه‌له‌نده‌ری” به هۆی پێنه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی و بێڕێزی له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی جه‌هاد كه‌شاوه‌رزی شارستانی كه‌هنوجه‌وه، كه‌وتۆتە ژێر گوشارێكی زۆری ئابووری و توانای به‌رده‌وام كردنی پیشه‌كه‌ی نه‌بووه. به هۆی ئه‌م كێشه و هه‌روه‌ها ناتەوانی له دابین كردنی هەزینەیبنه‌ماڵه‌كه‌ی، لە به‌رده‌م ئه‌و ئیداره‌یه هه‌وڵی كوشتنی خۆی داوه و به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.