ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارێكی پترۆشیمی چوار له ئیلام به‌ناوی “ئاره‌ش ته‌به‌ڕۆك” به‌هۆی ده‌ركردن له‌سه‌ركار و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بۆ ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه ده‌ستی دایه خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاره‌ش ته‌به‌ڕۆك” به‌بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراوه و به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه خزمێكی خۆی له جێگه‌ی ناوبراودا دامه‌زراندووه. به‌هۆی بیكاربوون و خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه به‌ڵام حه‌راسه‌تی شیركه‌ت ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌یان كردووه هاتووچۆی شیركه‌ت بكات، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ست داوه.