به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان و هاووڵاتییه‌ك له شاری شنۆ به هۆی هه‌ژاری ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی.
لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا دوو پەرەستار لە نەخۆشخانەكانی خومەینی و ڕەزای کرماشان به‌هۆی هه‌ژاری له ڕێگه‌ی خواردنی حەبه‌وه، کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوه. هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گه‌ندوێلا”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “نه‌سرین سابری” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و دایكی دوو منداڵ به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتی خۆی كوشتووه.
