لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ مێرمنداڵی خەڵکی شارەکانی سه‌رده‌شت و قوروە و ڕوانسەر بە ناوەکانی “تاها شێرمحمەممەدی” ، “ئارمین مەلەکی” و “فه‌رزانه ئیبراهیم زاده” له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین و خواردنی حه‌ب و ئاگردان له جه‌سته، كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی رڕاپۆرتهكان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خه‌رمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “دێ باوکە”ی سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی “ئارمین مەلەکی” بە هۆکارێکی نادیار لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرماشان کراوە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممەی حه‌وتووی ڕابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی قوروە بە ناوی “تاها شێرمحەممەدی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی خواردنی حەبه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هه‌روه‌ها میرمنداڵێكی كچ به‌ناوی “فه‌رزانه ئیبراهیم زاده” خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له ڕێگه‌ی ئاگربه‌ردان له جه‌سته‌ی خۆیه‌وه گوتایی به‌ژیانی هێناوه. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بێكاری و هه‌ژاری و ڕه‌شبین بوون به‌داهاتوو له هۆكاره‌كانی سه‌پێندراوی كۆماری ئیسلامییه كه بووه‌ته هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.خۆكوژی سێ مێرمنداڵی ١٦ و ١٧ ساڵە لە شاره‌كانی سه‌رده‌شت و قوروە و ڕوانسەر
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ مێرمنداڵی خەڵکی شارەکانی سه‌رده‌شت و قوروە و ڕوانسەر بە ناوەکانی “تاها شێرمحمەممەدی” ، “ئارمین مەلەکی” و “فه‌رزانه ئیبراهیم زاده” له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین و خواردنی حه‌ب و ئاگردان له جه‌سته، كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی رڕاپۆرتهكان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خه‌رمانان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “دێ باوکە”ی سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی “ئارمین مەلەکی” بە هۆکارێکی نادیار لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرماشان کراوە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممەی حه‌وتووی ڕابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی قوروە بە ناوی “تاها شێرمحەممەدی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەڕێگەی خواردنی حەبه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هه‌روه‌ها میرمنداڵێكی كچ به‌ناوی “فه‌رزانه ئیبراهیم زاده” خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له ڕێگه‌ی ئاگربه‌ردان له جه‌سته‌ی خۆیه‌وه گوتایی به‌ژیانی هێناوه. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بێكاری و هه‌ژاری و ڕه‌شبین بوون به‌داهاتوو له هۆكاره‌كانی سه‌پێندراوی كۆماری ئیسلامییه كه بووه‌ته هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.