ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كوهده‌شت به ناوی حامد گه‌راوه‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌ب كۆتایی به ژیانی هێناوه.
بەپێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی کوردستان، حامد گه‌راوه‌ند پاش دیدارێکی بێ هێوایانه لەگەڵ جێگری دادستانی کرماشان بە ناوی “عەینی“، داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی كردووه به‌ڵام، ڕووبەڕووی سووكایەتی و بێڕێزی ئەو بەرپرسە قەزاییە بووەتەوە. دوابەدوای ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانه‌یه، حامد دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كه‌ی، له ڕێگه‌ی خواردنی ژمارەیەکی زۆر حەب كۆتایی بە ژیانی هێناوه.