به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا له زیندانی بۆكان به ناوی په‌یام سه‌تاری ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
په‌یام سه‌تاری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئاگاهی ئه‌شكه‌نجه دراوه. ناوبراو له‌لایه‌ن یه‌كێك له مه‌ئموورانی ڕژیم به ناوی عه‌لی به‌یگ محه‌ممه‌دی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری و دواتر بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزراوه. په‌یام له كاتی دادگاییكردن دا چوونیه‌تی ده‌ستدرێژی ئه‌و مه‌ئمووره‌ی بۆ دادستانی بۆكان باس كردووه، به‌ڵام عه‌لی زاهدی دادستانی ئه‌و شاره له ژێر گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات و بازپۆرسی په‌رووه‌نده‌كه به ناوی كه‌ماڵ ڕه‌زاقپور ڕێگه‌ی نه‌داوه پزیشكی داد به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی بكات. هه‌روه‌ها ئه‌مین وه‌لایی قازی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی میاندووئاو هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌یام كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی بكات، سزای قورسی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌خاته پاڵ په‌روه‌نده‌كه‌ی، به‌و بۆنه‌وه په‌یام پاش یه‌ك ساڵ و نیو زیندان ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و چاره‌نووسی نادیاره.