به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، به‌ندكراوێكی زیندانی ورمێ به‌ناوی “شه‌هروود جه‌عفه‌ری” له ده‌رمانگای زیندان له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “شه‌هروود جه‌عفه‌ری” حه‌وتووی ڕابردوو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگوێزرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری خۆكوژی ئه‌و به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.