له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له زیندانی تارانی گه‌وره به ناوی “ئه‌مین به‌خشه‌نده”، پاش بێڕێزیكردنی هێزه‌كانی ڕژیم به دایكی و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، ده‌ستی دایه خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ستدا.
“ئه‌مین به‌خشه‌نده” پاڵه‌وانی زۆرانبازی و دانیشتووی شاری تارانه كه به بیانووی شه‌ڕ و مه‌ڕافه‌ی به كۆمه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كاتێك دایكی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆڕه‌كه‌ی ڕۆیشتبوو، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی تارانی گه‌وره‌وه بێڕێزی پێكرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازرایه‌وه. ئه‌مین له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستی دایه خۆكوژی و ڕۆژی ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، گیانی له‌ده‌ستدا.
