ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، سێ كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنەدرانی چه‌ندین مانگ حەقدەست له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه، له به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه وشارسازی ئه‌م شاره، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه حەقدەستی چەندین مانگیان له لایه‌ن په‌یمانكاره‌كانی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی دواخراوه. ئەوان سەرەڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، هیچ وڵامێكیان پێنەدرابووە. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م سێ كرێكاره برینداره به هۆی قووڵی برینه‌كانیانه‌و گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی كرماشان.