ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، سێ چالاكی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان به ناوه‌كانی “سۆران لوتفی”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” له به‌شداری كردن له جه‌له‌سه‌ی دادگایی ڕژیم خۆیان بوارد.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌كی ناشناس له لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی سه‌باره‌ت به دانانی وه‌سیقه له‌لایه‌ن “سۆران لوتفی”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و سێ چالاكه سنقیه ئه‌بێ ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ له دادگا حازر بن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ چالاكه سنفیه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له به‌ندی ٢ی (الف)ی سپای پاسداران و ٢٠٩ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌ندكران.
