به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی كچ له شاری جوانڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه سروودی ڕێی خه‌باتیان خوێندووه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قوتابیانی كچی جوانڕۆ به هاوكاری یه‌كێك له مامۆستایانی مه‌دره‌سه به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی پێنج هه‌زار گیانبه‌ختكردووی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه، سروودی ڕێی خه‌باتیان خوێندووته‌وه و مه‌به‌ست له‌و كاره‌ش درێژه‌دان به خه‌بات دژ به سیته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بووه.