کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه له‌لایه‌ن قوتابیانی كچ له‌ جوانڕۆ

خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه له‌لایه‌ن قوتابیانی كچ له‌ جوانڕۆ 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی كچی یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی جوانڕۆ هاوشێوه‌ی قوتابیانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ دژ به‌ سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر دوو مامۆستای ئه‌و شاره‌ له‌ نێو حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه‌دا كۆبوونه‌وه‌ و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێند.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قوتابیانی قوتابخانه‌ی فێرده‌وسی جوانڕۆ هاوكات له‌گه‌ڵ سالیادی كیمیابارانی حه‌ڵه‌بجه به‌ هاوكاری دوو موعه‌لیمی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ سروودیڕێی خه‌باتیانخوێنده‌وه‌ و په‌یامی ئو‌مید و به‌رخۆدانیان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات بڵاو كرده‌وه‌، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه و یه‌كێك له‌ مامۆستایانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌. له‌ وڵامی هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی جوانڕۆ، قوتابیانی دوو مه‌دره‌سه‌ی باهۆنه‌ر و په‌روین ئێعتێسامی دوو سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی دیكه‌یان خوێنده‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ پاڵپشتی خۆیان له‌و دوو موعه‌لیمیه‌ ئازادیخوازه‌ دووپات كرده‌وه‌.