ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، خوێنبارترین و تووندترین ڕۆژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌زه بوو كه به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٣٣ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ١٣ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و پتر له ٥٠ كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.
هاوكات گرۆپه ئیسلامییه‌كانی فه‌له‌ستینی له‌وڵامی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل بۆسه‌ۆ غه‌زه، سه‌دان موشه‌كیان ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسرائیل كرد. به پێی ڕاپۆرته‌كان له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌زاران كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان به “كۆمه‌ڵكۆژی” ناوبرد و خوازیاری ده‌ستبه‌جی ڕاگرتنی ئه‌م هێرشانه‌بوون. له كاتی ده‌ستپێكی ئه‌م هێرشانه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوووه تا ئێستا ١٨١ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه ٥٢ منداڵ بوونه‌ته قۆربانی و له هێرشه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیلیش لانیكه‌م ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.