ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: له په‌نجاه ڕۆژی ڕابردوودا، پێنج قوتابی ته‌مه‌ن ١٣ تا ١٩ ساڵ له قوناغی كۆتایی خوێندن له شاری ئاودانان، ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد، “ساناز قه‌نبه‌ری” به تازه‌یی ده‌بیرستانی ته‌واو كردبوو، “باران قه‌نبه‌ری” قوتابی ساڵی ئه‌وه‌ڵی ده‌بیرستان، “ئانیتا نووری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “عه‌بدۆڵڵاهی” قوتابی ساڵی دووهه‌می ده‌بیرستان و “فائێزه سه‌عاده‌ت” ده‌رچووی دیپلۆمی ده‌بیرستان، پێنج قوتابی خه‌ڵكی ئاودانان له پارێزگای ئیلامن كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ تاكوو سه‌رتای مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه كه شاری ئاودانان له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا یه‌كێك له چالاكترین شاره‌كانی ئێران بووه كه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به سه‌ختی سه‌ركوت كران.
