کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خوكوژی كرێكارێكی بێكاركراوی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

خوكوژی كرێكارێكی بێكاركراوی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان به‌ ناوی “سه‌ید ئه‌سغه‌ر  مووسه‌وی” به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌رداوه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ید ئه‌سغه‌ر مووسه‌وی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی له‌سه‌ر كار و‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ڕزگار كراوه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ٥٠ له‌ سه‌دی جه‌سته‌ی ئه‌و كرێكاره‌ زه‌حمه‌تكێشه‌ سووتاوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.