ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێك له زیندانی كامیاران به ناوی “سه‌لاح هجرانی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ به‌هۆی باروودۆخی خراپی زیندان و ناڕوونی چارنووسی ده‌ستی دایه خۆكوژی و گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌لاح هجرانی” خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووه، ناوبراو دوو ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی كامیاران كرا. ئه‌و به‌ندكراوه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم و بێبه‌شكردنی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و گیانی له ده‌ست داوه.
