کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

بەشێک لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لە قەولی یاداشتی کەسێکی حیزبوڵڵاییەوە، کە ئێستا بووەتە مامۆستای زانکۆ، نووسیویانە کە کۆمەڵگا شاهیدی گەورەترینڕۆژوو خواردنلە مێژووی کۆماری ئیسلامیدایە. ئەو، ئەم بابەتەی گەڕاندۆتەوە بۆ بایەخ پێنەدان بەڕەمەزانلەناو دەوڵەت و هێزی دادوەری و خوازیاری دەستگیرکردن و لێپێچینەوە لەو کەسانە بووە کەبەڕۆژوونابن. هەروەها ڕوو لە بەرپرسانی حکوومەت دەنووسێت: “پێدەچێت زانیاریتان هەبێت سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی ڕۆژوو خواردن لە وڵاتدا و دەزانن کە هیچ کام لەو کەسانەی کە بەڕۆژوو نابن، هیچ گرنگییەک بە قسە و ڕاسپاردەکانی ئێوە نادەن“. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەپرسێت: “ئایا هێزی ئینتیزامی هیچ نیگەرانی و هەستیارییەکی سەبارەت بەم بابەتە هەیە یان نا؟بە پێچەوانەی ئەو حیزبوڵڵاییە، بەرپرسان و دەسەڵاتداران دەزانن کە بە پێی ئەو هاوسەنگی هێزەی ناو کۆمەڵگا، ڕۆژوو خواردن لە شوێنە گشتییەکان بە زەبری شەلاق و گرتن و وتار و ڕاسپاردەی مەلاکان نابێت بە ڕۆژوو گرتن. هەر بۆیە ئەوان جگە لە گرتن و لێپێچینەوەکان، لەژێر ناوی بەربانگدا، ڕێکارگەلێکیمفتەخۆرانەی پڕ هەزینەیان وەڕێخستووە. ڕاگەیەنەرە فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵات نووسیویانە: بۆ پێدانی ١٠ ڕۆژ بەربانگ لە تاران، ٢٧٠ ملیارد تمەن بۆ ڕیکلام و ئامادەکردنی خواردن و دابەشکردنی ٢٠٠ هەزار ژەمە بەربانگ، تەرخانکراوە. لەم بودجەیە تەنیا ٢٠ ملیارد تمەن بۆ ئامادەکردن و دابەشکردنی خۆراک خەرج کراوە، ئەوەی دیکەی بۆ ڕیکلام و گیرفانی موبارەک خەرج کراوە. ئەوان لە درێژەدا باسیان لەوە کردووە کە بەرپرسان پڕۆژەیەکیشیان بە ناویبەربانگی ماڵەوەدەستپێکردووە. بۆ نموونە ئەو پرۆژەیە جوگرافیایەک بە پانتایی نزیکەی ١٢٠٠ مەتری چوارگۆشە واتە لە مەیدانی وەلی عەسرەوە بۆ بڵواری کەشاوەرز دەگرێتەوە کە لە ١ی خاکەلێوەوە دەستیپێکردووە و تا سبەینێ ١٠ی خاکەلێوە بەردەوام دەبێت. بەپێی ڕیکلامەکانی حکوومەت، ٢٢ کاروان و دوو بۆ چوار چایخانە لەگەڵئاش و ژەمە بەربانگلەو مەودایەدا ئامادەن بۆ پێشوازیکردن.

بەڕێوەبەران کە دەزانن ئێستا ئیتر مەدح و سەنای مەداحەکان تەنانەت کەسانی دەوروبەری حکوومەتیش ڕازی ناکەن، ڕیکلامیان کردووە کە بەربانگی ماڵەوە، هاوڕێ لەگەڵ برگە و بەرنامەی شاد و سەرگەرمی وەک مۆسیقا و نمایشی کۆمیدی دەبێت و بەدرێژایی مەوداکەش گرووپەکانی مۆسیقای سەر شەقام و کۆڕی نمایش و سروودی مەیدانیش، چالاکی هونەریی پێشکەش دەکەن. هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵی بەڕێوەچوونی مەراسیمێک لە یاریگای ئازادی، کە حکوومەت بەگەورەترین بەربانگی جیهانی ئیسلامی ناو بردووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەناو سۆشیال میدیاکاندا بە گاڵتە گیراوە. ئەم مەراسیمی بەربانگە ڕۆژی ٧یخاکەلێوە بۆ نزیکەی ١٢٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو. تێچووی پاکێجێکی خۆراک لەگەڵ ئاوێکی بچووکی کانزایی بۆ هەر کەسێک، نزیکەی ١٢٠ هەزار تمەن و بۆ کۆی گشتی ئامادەبوانی یاریگای ئازادی، لانیکەم ١٤ ملیارد و ٤٠٠ ملیۆن تمەن بووە.

ئەو ڕێوڕەسمانانە، پتر لەوەی کە کاریگەری تەبلیغاتییان هەبێت، ناندێنێکی گەورە بووە بۆ بەرێوەبەران و ڕێکخەرانی ئەو گاڵتەجاڕییە. بەڵام ناندێنەکان تەنیا ئەو ڕێوڕەسمانە لەخۆ ناگرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو واقیعییەتانەی کە بەرچاون و هەروەها ئەو زانیاریانەی سەبارەت بە ڕەهەندە بەربڵاوەکانی گەندەڵی لەناو حکوومەتی ئیسلامیدا بەردەستن، وا لێک دەدرێتەوە کە بەرپرسانی دادوەری و مەئمووران، وەک ناندێنێک سەیریبەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خواردن و خواردنەوەش دەکەن. ئەوان ئەو کەسە ئازادیخوازانەی کە دەستبەسەریان کردوون لە دەرئەنجامەکانی بەناو ڕێکاری یاسایی و دادگاییکردن و زیندان و بە تایبەت شەلاق لێدان دەترسێنن و دواتر بەچاو بەستراوەوە ئازادیان دەکەن. کارناسانی کۆمەڵایەتی ئەم گەورەترین شەپۆلیڕۆژوو خواردنەیان لە مانگی ڕەمەزاندا وەک پەیامێکی ڕوونی هاووڵاتییان و لایەنێکی دیکەی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان بەرامبەر بە حکوومەت هەڵسەنگاندووە. بە بڕوای ئەوانبەڕۆژوو نەبوونهەڵگری ئەو پەیامەیە کەئێمە حکوومەتی ئیسلامیمان ناوێت“. بەڵام تەنیا هەر ئەمەش نییە. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە پشت بەستن بە ئیسلام و یاسا و ڕێسا و بۆنەکانی، سەرەڕۆیی و ستەمکارییەکی وەهایان بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندووە و جینایەتی وایان ئەنجامداوە کە زۆربەی هەرەزۆری جەماوەریان لە مەزهەب بێزار کردووە. ئەم بێزارییە لە ئاگرکردنەوەکان و سەماکردن و هەڵپەڕکێ و لە ڕێوڕەسمە شکۆدارەکانی نەورۆزدا کە بەبێ لەبەرچاوگرتنی مانگی ڕەمەزان بەڕێوەچوون، بەڕوونی دەرکەوت. یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆر لە بۆرژوازی بەرامبەر بەم ڕژیمە، بریتییە لەم بێ بایەخ کردنەی ئایین لە نێو کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە. چونکە ئەوان بۆ پاساو کردنی چەوساندنەوە، هاوکات لەگەڵ سەرکوت، پێویستییەکی زۆریان بە کەڵک وەرگرتن لە ئایین هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-