كاره‌ساتی دڵته‌زێنی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ری به‌یرووت، زیانه گیانی و ماددیه‌كانی، قه‌یرانی ئابووری وسیاسیی ئه‌م وڵاته‌ی قووڵتر كردووه‌ته‌وه. هه‌تا ئێستا ته‌رمی ١٥٧ كه‌س له قوربانیان له‌ژێر ڕووخاوه‌كاندا دۆزراوهته‌وه. ٥ هه‌زار كه‌س بریندار بوون و شه‌پۆله‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به مه‌ودای چه‌ندین كیلۆمیتر وێرانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چه‌ندین به‌شی گه‌وره‌ی له پێته‌ختی لوبنان وێران كرد و نزیك به ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی بێ ماڵ و حاڵ هێشتووه‌ته‌وه. به‌رئاورده سه‌رتاییه‌كان باس له ١٥ ملیارد دۆلار خه‌ساره‌تی ماددی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕووداوه له باروودۆخێكدا ڕووی دا كه ئه‌م وڵاته له زه‌لكاوی قه‌یرانێكی ئابووریی قووڵدا ده‌ست و پێ لێده‌دا. ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی چواره‌می ئووت له به‌یرووت، كاره‌ساتێك بوو له‌سهر هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه ساڵه‌هایه به‌رۆكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان گرتووه. لۆبنان به‌نیسبه‌ت جه‌معیه‌تی ٦ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار كه‌سیی، قه‌رزدارترین وڵاتی جیهان به‌ئه‌ژمار دێت. ئه‌م وڵاته له بواری ئابووریه‌وه له‌سهر لێواری داڕمانێكی ته‌واوه. ئه‌مڕۆ پتر له نیوه‌ی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. له ماوه‌ی كه‌متر له ٦ مانگدا، نرخی پاره‌ی ئه‌م وڵاته واته لیره‌ی لۆبنانی، ٧٠ له‌سه‌د دابه‌زیوه و ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆمیش گه‌یشتووه‌ته ٩٠ له‌سه‌د. له په‌نای هه‌موو ئه‌وانه‌وه، به‌ر له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، قه‌تع بوونی به‌رده‌وامی به‌رق، كه‌مبوونی سووته‌مه‌نی، له‌كار كه‌وتنی سیستمی خزمه‌تگوزاریی شاری، كاردی گه‌یاندبووه سه‌ر ئێسقانی خه‌ڵك. له‌و باروودۆخه‌دا كۆرۆنا وه‌فریای ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار كه‌وت و خه‌ڵكی ناڕازیی، به‌ناچار، بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌ڕانده‌وه ماڵه‌كانیان. زۆر جار كاره‌ساتێك كه به‌سه‌ر سته‌ملێكراوان و چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگا دهێت، له كۆتایی دا، ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ زاڵمان و چه‌وسێنه‌ران. باردووخێك كه وڵاتی لۆبنان له ئێستادا تێیكه‌وتووه، نموونه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه مێژووییه‌یه.
له جه‌رگه‌ی كاره‌ساتێك كه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه، ئێمانۆئێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ پته‌و كردنی جێ پێیه‌كانی، له‌ناو كۆلۆنیی پێشووی خۆی، له‌ده‌ست نادا. ئه‌و به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شوێنی ڕووداوه‌كه. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كه خۆی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی نابووت كردنی ئابووری ئه‌م وڵاته، به‌ڵێنی به خه‌ڵك ده‌دا كه په‌یگیری ئه‌نجامی ڕێفۆرم له‌م وڵاته ده‌بێت. ماكرۆن كه به خه‌ڵكی لۆبنان مژده‌ی په‌یگیر كردنی ڕێفۆرمه ئابووری و سیاسییه‌كان ده‌دا، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له وڵاته‌كه‌ی خۆی، له فه‌ڕانسه، ناڕازیانێك كه خوازیاری ڕێفۆرم له سیستمی ئابووری و سیاسی دان، به‌هه‌موو تواناوه، سه‌ركوت ده‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به‌هۆی پێشینه‌ی مێژوویی حزووری له لۆبنان ، مافێكی تایبه‌ت بۆخۆی له‌به‌رچاو ده‌گرێ، ڕه‌قیبه خۆجێیی و جیهانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ش بێكار دانه‌نیشتوون. له كۆماری ئیسلامیه‌وه بگره تا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و توركییه و عه‌ره‌بستانی سعوودی و باقیهكهیان، هیچكامیان حازر نین مه‌یدان بۆ ڕكابه‌ره‌كانیان جێ بێڵن و پیلانێگڕییهكان له قالبی دڵسۆزی بۆ خه‌ڵكی لۆبنان، خه‌ریكه شكڵ ده‌گرێت.
لۆبنان بۆ ماوه‌ی ٤٠٠ ساڵ له‌ژێر چنگی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتووریهتی عوسمانی‌دا بووه. پاش شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیی و ڕووخانی ئه‌م ئیمپراتووریه، به پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی “سایكس پیكۆ” به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌وه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌شه‌كه‌ی خۆی له‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه كرد به ٥ به‌ش، كه یه‌كێكیان وڵاتی لۆبنان بوو. ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕانسه به‌سه‌ر وڵاتی لۆبنان تا ساڵی ١٩٤٣ درێژه‌ی بوو و له‌م ساڵه‌دا و له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا، لۆبنان سه‌ربه‌خۆیی خۆی له فه‌ڕانسه به‌ده‌ست هێنا. به‌ڵام میراتی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له‌م وڵاته‌دا، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان گرووپه ئایینیه‌كاندا بوو. له ڕاستیدا ئه‌وه‌یكه له لۆبنان له ئارادایه، ئاكامی به بنبه‌ست گه‌یشتنی نیزامێكه كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له نێوان ئه‌و حیزبانه‌دا دابه‌ش كراوه كه هه‌ر كامیان سه‌ر به گرووپێكی ئایینیی و تایفه‌یی تایبه‌تن. ئه‌م دابه‌شكاریه، له هه‌مان حاڵ‌دا بووه‌ته ئامرازێك بۆ ده‌خاڵه‌ت كردنی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه له قه‌یرانی لۆبنان و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕی تایفی و ئایینی، له‌و ناوچه‌یه بوو. درێژخایهنترینی ئه‌م شه‌ڕانه له نیوان ساڵه‌كانی ١٩٧٥ تا ١٩٩٠ هاته ئاراوه كه وڵاتی لۆبنانی كرد به وێرانه. سه‌ره‌نجام پاش ١٥ ساڵ شه‌ڕ و كوشتار و وێرانی، له كۆنفرانسی “تایف“دا، به نێوبژیوانی عه‌ره‌بستانی سعوودی، پێگه‌ی هه‌ركام له‌م گرووپانه، به پێی ڕێكه‌وتنی نوێ، له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا دیاری كرا. به پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، سه‌رۆك كۆماری درایه مه‌سیحیه “مارونی“ه‌كان، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بوو به هی سونیه “دۆروزی“ه‌كان و سه‌رۆكی پاڕلهمانیش به شیعه‌كان به‌خشرا. پارله‌مانی لۆبنانیش به ١٢٨ ئه‌ندامه‌وه له نێوان مسوڵمانه‌كان و مه‌سیحیه‌كاندا به شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش كرا. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا جه‌معیه‌تی شیعه‌كان زیاتر بوون، حیزبه شیعه‌كان به‌رده‌وام له به‌شی خۆیان له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ناڕازی بوون و هه‌ربۆیه به‌كرده‌وه، دهوڵهتیهكیان له ناو ده‌وڵه‌تدا پێكهێناوه. ده‌وڵه‌تێكی نافه‌رمی له ژێر ناوی “حیزبوڵڵای لۆبنان” كه هێزی نیزامی و سیاسیی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌وان له شه‌ڕه‌كانی سووریه‌دا شان به شانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ دیفاع له به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕیان كرد و بوون به ئامرازی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه، ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه كه له وه‌ها باروودۆخێكدا، لۆبنان به‌ره‌و كام لا ده‌ڕوات؟
له لایه‌كه‌وه، به بێ یارمه‌تیی ئابووریی نێونه‌ته‌وه‌یی، نیزامی سه‌رمایه‌داریی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته ناتوانێ به‌سه‌ر پێوه بمێنێته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، وه‌ك به‌ناو وته‌بێژی ئه‌م نیزامه نێونه‌ته‌وه‌ییه، هه‌موو جۆر یارمه‌تیه‌كی به ئه‌نجامدانی “ڕێفۆرم” له‌م وڵاته‌دا گرێ داوه. به‌ڵام ئه‌م ڕێفۆرمه هیچ شتێك نییه بێجگه‌له ناوی ڕه‌مزی بێ ده‌سه‌ڵات كردنی حیزبوڵڵا و هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌تێكدا كه ئه‌م گرووپه له‌ناوخۆی لۆبنان پێكیهێناوه.
بێ گومان ناڕه‌زایه‌تیی ساڵی ڕابردوو، كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا دامركابوو، سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو، هه‌زاران ناڕازیی لۆبنانی بۆ جارێكی دیكه هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان. لۆبنان بۆ جارێكی دیكه بوو به مه‌یدانی خۆپیشاندانی به‌رین دژبه ده‌وڵه‌ت و ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه مهرگبارهكهی به‌یرووت. درێژه و پێگه‌یشتنی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی لۆبنان، به‌ده‌ر له په‌یوه‌ندیی تایفه‌یی و ئایینی، دژ به‌و نیزامه كۆنه‌په‌رست و دژه دێمۆكراتیكه، كه نه‌ك به پێی ده‌نگی خه‌ڵك، به‌ڵكوو له‌سهر بنه‌مای ڕێكه‌وتنی نێوان حیزبه ئایینیه‌كان شكڵی گرتووه، ته‌نیا خاڵێكی هیوابه‌خشه كه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگای قه‌یران لێدراو و بهڵادیتووی لۆبنان دایه.