به‌دوای جه‌نایاتێك كه كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی كوشتار و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك خوڵقاندی، ئێستا به‌و په‌ڕی ڕیاكاریه‌وه به‌نیازه ڕوخساری دژه ئینسانی و ده‌سته خوێناویه‌كانی بشارێته‌وه و ئه‌مجاره‌یان له قامه‌تی به‌ناو ڕه‌ئفه‌ت و دڵنه‌رمیی ئیسلامی، خه‌ڵكێك كه ڕۆڵه‌كانیان به فه‌رمانی خامنه‌یی و باقی سه‌رانی ڕژیم خه‌ڵتانی خوێن كران، فریو بده‌ن. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئیرنا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز عه‌لی خامنه‌یی له‌سه‌ر داوای “شورای باڵای ئه‌منیه‌تی میللی” چه‌ند فه‌رمانێكی سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی كوژراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دوایانه ده‌ركردووه كه به پێی ئه‌م فه‌رمانه: یه‌كه‌م، كه‌سانێك كه هیچ نه‌خشێكیان له‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا نه‌بووه و كوژراون، شه‌هید به ئه‌ژمار دێن. دووهه‌م، كه‌سانێك كه له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ست داوه، “دیه”یان پێ بدرێت و له بنه‌ماڵه‌كانیان دڵنه‌وایی بكرێ. سێهه‌م، حیسابی بنه‌ماڵه‌كان له كه‌سه كوژراوه‌كه جیا بكرێته‌وه و دڵنه‌واییان لێبكرێ. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م فه‌رمانه، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه ناڕازیانه‌ی كه گومانی ئاژاوه‌گێڕیان له‌سه‌ره، به ڕه‌ئفه‌تی ئیسلامیه‌وه هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له حاڵێكدا كه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ له كوشتاری خه‌ڵك له لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه تێپه‌ڕ ببوو، خامنه‌یی هه‌ر به‌و ڕه‌ئفه‌ته ئیسلامیه‌وه هه‌موو ناڕازیانێك كه دژ به باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانیان هاتبوونه مه‌یدان، به “ئاژاوه‌گێر و ده‌ست و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی” پێناسه كرد و فه‌رمانی كوشتن و سه‌ركوتی له‌دژیان ده‌ركرد.
بێ گومان وڵامی خه‌ڵك به فریوكاریی خامنه‌یی كه ڕۆڵه‌كانیانی كوشتووه و یان زیندانی كردوون و خستوونیه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌وه، وڵامێكی شیاو و سه‌ربه‌رزانه ده‌بێت و فێڵبازی ڕژیم و ده‌م و ده‌زگا ته‌بلیغاتیه‌كانی ئه‌م ڕژیمه ناتوانێ فریویان بدات. له ڕوانگه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه، ڕژیمێك كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ چه‌ندومین جار شمشیری به‌ره‌وڕووی ڕۆڵه‌كانیان هه‌ڵكێشا و لاوانی بێزار له هه‌ژاری و برسێتی و بێكاری خسته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، دوژمن دێته ئه‌ژمار نه‌ك دڵداری ده‌ر. ئه‌م ڕژیمه خوێنڕێژه به پێدانی پووڵ له ژێرناوی خورافی و كۆنه‌په‌رسانه وه‌ك “دیه” و “حه‌قولناس” به بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت كردووان، ناتوانێ ڕۆخسارێكی ئینسانی له‌خۆی نیشان بدات. ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕژیمه‌یه كه بۆ پێدانه‌وه‌ی ته‌رمی گیان به‌خت كردوان به بنه‌ماڵه‌كانیان، له خه‌ڵك باج وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام خه‌ڵكی خه‌باتكار هیچ كات له‌به‌رامبه‌ر پووڵدا، ڕۆڵه ئازیزه‌كانیان فه‌رامۆش ناكه‌ن. ئه‌وان له دوژمنی خۆیان و بكوژی ڕۆڵه‌كانیان خۆش نابن.
بۆ نموونه دایكی یه‌كێك له گیان به‌خت كردوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه خۆشی له ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شدار بوو و شایه‌دی پڕژانی مێشكی ڕۆڵه‌كه‌ی به گولله‌ی به‌كرێ گیراوانی ڕژیمی ئیسلامی بووه، ئه‌م فێڵبازیه‌ی ڕژیمی ڕیاكارانه وه‌سف كرد و به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی “دیه” ڕایگه‌یاند كه “ئه‌رزشی هه‌ر دڵۆپێك خوێنی ڕۆڵه‌كه‌م له ملیاردها دیه و خوێن بایی زیاتره. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ له نه‌فره‌ت و ئاهی من بترسێن. نه سه‌ره‌خۆشی و نه دڵنه‌واییم ده‌وێ لێیان. ڕێگه ناده‌م ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی حوكمی ته‌قه‌یان ده‌ركردووه بێنه ماڵه‌كه‌م. كوڕه‌كه‌ی من داواكاری ئازادی و عه‌داڵه‌تی و ڕاستی بوو، هه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ڕژیم نییه‌تی تا بیدا به خه‌ڵكی ئێران.” پێویسته ئه‌وه وڵامی هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه بێت كه ڕژیم گیانی ڕۆڵه‌كانی لێ ئه‌ستاندوون. ئه‌وان پێویستیان به فرمێسكی درۆیین نییه و نامه و دیاری به ئیمزای خامنه‌ییه‌وه بۆخۆیان ده‌نێرنه‌وه و له‌م فریوكاریه‌ی ڕژیم بێزارن. ئه‌وان خوازیاری سزادانی هۆكار و بڕیارده‌رانی كوشتنی ئازیزانیانن.
ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر وه‌ك ئاخێزی هه‌ژاران و بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی زۆر سرووشتی له‌ناو دڵی باروودۆخی ناله‌باری ئابووری كۆماری ئیسلامی هاته ئاراوه. ئاخێزێك كه به چه‌خماخه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزین، وه‌ك هه‌وڵێكی داماوانه‌ی ڕژیم كه شایه‌د بتوانێ به‌شێك له هه‌زینه و پێداویستی ڕۆژانه‌ی خۆی پێ دابین بكات، كه‌وته ڕێ و ملیۆنان كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ئێرانی هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان. كۆماری ئیسلامی له باروودۆخێكدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی قازانجی گران كردنی بێنزین، ڕیسكی كرد كه له لایه‌كه‌وه په‌ره سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له عێراق، لۆبنان، میسر و یه‌مه‌ن و شوێنه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها گه‌یشتنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به ئێران ترساندبووی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ژێر گوشاری قه‌یرانی ئابووری و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، دوایین هه‌ناسه‌كانی هه‌ڵده‌كێشا. ترسی سه‌رانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كۆنه و نوێی ڕژیم له‌م ئاخێزه و وه‌سف كردنی به شه‌ڕێكی مه‌ترسیدار و ته‌واو عه‌یار و نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌و جێگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ئه‌وان ده‌یانزانی وه‌ها ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی كرێكاران و خه‌ڵكی په‌راوێزنشینی شاره‌كان، بێ وڵام نامێنێته‌وه و درێژه‌ی ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ڕژیم نه ده‌توانێ وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی بێكار و برسی و بێبه‌ش بێت و نه ڕێگا چاره‌یه‌كیشی بۆی هه‌یه. له وه‌ها باروودۆخێكدا هه‌موو دار و ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕژیم له ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌وه تا ئۆسوولگه‌را و ئیعتدالگه‌را بۆ دیفاع له ڕژیمه‌كه‌یان، دژبه ئاخێزی خه‌ڵك ڕیزیان به‌ست. ڕووحانی به وه‌لانانی ژێستی به‌ناو مافناسیه‌كه‌ی و سه‌رمه‌ست له كوشتنی لاوانی ناڕازی، ڕۆخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ك كه‌سێكی نیزامی و ئه‌منیه‌تی نیشان دا و خارجیه‌كانی به هۆكار و ڕێكخه‌ری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ناولێبرد تا كوژرانی خه‌ڵكی ناڕازیی پێ پاساو كات. محه‌ممه‌د خاته‌می و باقی ڕێفۆرم خوازان له په‌نا هاومه‌ڕامه ئۆسوولگه‌راكانیان، خه‌ڵكی به چه‌ته و وێرانكه‌ر ناولێبرد و به خاتری سه‌ركوت كردنیان وێڕای پێهه‌ڵكوتن و خۆشیرن كردن له‌به‌ر خامنه‌یی، داوای له ده‌وڵه‌ت كرد كه ده‌ستخۆشی له ڕێبه‌ر بكات كه به فه‌رمانی كوشتنی لاوان توانێی “له هیدایه‌ت كردنی سه‌ركوتی ڕووخێنه‌رانی نیزام ڕۆڵی یه‌كه‌م و دیاری كراوی هه‌بێت”. به‌ڵام نیگه‌رانیی سه‌رانی ڕژیم له مه‌ترسی ڕووخانی ڕژیمه‌كه‌یان هه‌روا به‌رده‌وامه. مه‌ترسیه‌ك كه خاته‌می به ئاكامی گرێ خواردنی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له هه‌ژاری و بێ عه‌داڵه‌تی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێ. كه‌وابێ هێزی نیزامی و ئه‌منیه‌تی ڕژیمیش كارایی نامێنێ. به‌ڵام بێ گومان، زۆر ناخایه‌نێ كه به هاتنه مه‌یدانی ڕێكخراوی كرێكاران و باقی توێژه سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵ، ئه‌و كابووسه‌یان لێ وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو باڵه‌كانی نیزامی ئیسلامی هه‌ڵدچندرێ و نیزامێكی نوێ داده‌مزێ.