کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خه‌بات له‌ پێناو دابین كردنی مافی نیشته‌جێ بوون، له‌ هه‌ر شوێنێكی جیهان، وه‌ك مافێكی جیهانی

كۆمیساریای باڵای ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهنابهران، ڕۆژی پێنجشهممه١٧ی دێسامبر، ڕاپۆرتی ساڵانهی خۆی بهبۆنهی ١٨ی دێسامبر، ڕۆژی جیهانی كۆچبهری، بڵاو كردهوه‌. لهم ڕاپۆرتهدا هاتووه‌: لهساڵی ٢٠١٩دا نزیك به٧٩ و نیو ملیۆن كهس كهپتر لهیهك لهسهدی جهمعییهتی جیهان پێكدێنن، وهك پهنابهر، كۆچبهر یان بێ ماڵوحاڵانی ناوخۆیی، بهسهریان بردووه‌. ئهم زانیاریانهنیشانی دهدهن كهژمارهی كۆچبهران لهماوهی ١٠ ساڵی ڕابردوودا دوو بهرابهر بووه‌. لهو نێوهدا، ٤٦ ملیۆن كهس لهناو وڵاتهكانی خۆیاندا ئاوارهن، ٢٦ ملیۆن كهس وهك كۆچبهر یان پهنابهر لهوڵاتانی دیكهبهسهر دهبهن و چوار ملیۆن و ٢٠٠ ههزار كهسی دیكهش لهوڵاتانی دیكه  داوای پهنابهرییان كردووه‌.

بهپێی پێناسه‌‌ی كۆمیساریای باڵای ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهنابهران، كۆچبهران كهسانێكن كهلهچنگ ههژاری و بێكاری و ویشكهساڵی ڕایانكردووهو بهشوێن ژیانێكی باشترهوهن لهو وڵاتانهی كه تێیاندادیتنهوهی كار و دهستڕاگهیشتن بهپێداویستیهكانی ژیان، مهیسهرتره‌. بهلام پهنابهران ئهو كهسانهن كهبههۆی دهسهڵاتی دیكتاتۆری و سهركوت و شهڕ، گیانیان كهوتووهتهمهترسییهوهو بهشوێن وڵاتێكهوهن كهئهمنییهتیان دابین بكات. ههڵبهت ئهم پێناسهیاساییانه، لهئیدارهی پهنابهریی وڵاتهكان دا بهكار دێت و لهزۆر حاڵهتدا ههر دوو ووشهكهبهیهك مانا لهقهڵهم دهدرێت.

كۆنوانسیۆنی ژێنۆ بهڵگهیهكی یاساییهكهلهلایهن ١٤٤ دهوڵهتهوهواژۆ كراوهكهتێیداپهنابهر بوونی پێناسهكردووهو ههروهها مافی پهنابهران و بهڵێنداریهتیی دهوڵهتهكانی بۆ چاوهدێری كردنیان، شیكردووهتهوه‌. ئهساسی ئهم كۆنوانسیۆنهلهسهر ئهو بنهمایهیهكهنابێ پهنابهر بۆ وڵاتی یهكهمی خۆی بگهڕێندرێتهوه،بهجۆرێك كهژیان یا ئازادیی بكهوێتهمهترسییهوه‌.

بهڵام سهرهڕای بوونی وهها پهسندكراوێك، سهرانی وڵاتانی پێشكهوتووی ڕۆژئاوا بهردهوام و بهشێوهیهكی ڕیاكارانه، بهدهست ژمارهی ئهو ئاوارانهكهپهنا بۆ وڵاتهكهیان دهبهن دهناڵێن و یاسای دژهپهنابهری دادهڕێژن. لهپهنا وڵاتهسهنعهتی و پێشكهوتووهكانهوه، پاشایی عهرهبستان و دهسهڵاتدارانی وڵاتانی كهنداوی فارس، كهمترین ژمارهی ئاوارهكانیان بۆوڵاتانی ژێر دهسهڵاتی خۆیان ڕێگهداوه‌. دهروازهی ئهم وڵاتانه،تهنیا بهرهوڕووی خاوهنانی سهروهت و سهرمایهو هێزی كاری ههرزانی كرێكارانی كۆچبهری ئاسیایی، كهلهباروودۆخێكی كۆیلهئاسادا، لهو وڵاتانهكار دهكهن، ئاواڵهبووه‌.

ئامارهكان پێمان دهڵێن كهپتر له٩٠ لهسهدی پهنابهران لهناوچهشهڕلێدراوهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهفریقاوهدێن. ئهوان لهوڵاتهكهی خۆشیاندا ئاوارهو بێ سهرپهنا بوون. گهڕاندنهوهی ئهو مرۆڤانهبهمانای ناردنهوهیانهبهرهو ئامێزی مهرگ. ئایا وڵانی پێشكهوتووی سهرمایهداری و لهوانهدهوڵهتانی ئۆرووپایی، بهڕاستی دهتوانن حاشا لهبهرپرسایهتیی خۆیان بهنیسبهت ههڵگیرساندنی شهڕی ڕاستهوخۆ و یان نیابهتی، لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی جیهان، لهوانهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهفریقا، بكهن؟ داگیركهرانی ئۆرووپایی تا توانییان سهروهتهسرووشتیهكانی ئهفریقایان تاڵان كرد و كاتێكیش لهوێ ڕۆیشتن، لهپاش خۆیان، بهدهیان ئازاری بهژانی كۆمهڵایهتی و ناكۆكیی تایفی و قهبیلهیی و ئایینیان بهجێ هێشت. تا توانییان لهڕێگهی چهوساندنهوهی هێزی كاری ههرزانی ئهوان، لهوڵاتانی ئۆرووپایی سهرمایهیان كهڵهكهكرد، بهڵام دهوڵهتانی ئهمڕۆیان، كهلهژێر سێبهری سهروهت و دهسهڵاتی داگیركهرانی  پێشوودا، پاڵیان داوهتهوه، لهپێناو ئهو باروودۆخهفهلاكهتبارهی كهبهسهر ژیانی ئهم خهڵكهیاندا سهپاندووه، هیچ بهرپرسایهتییهك ناگرنهئهستۆ. ئهوهش لهحاڵێكدا كهئێستاش سهروهتی خهڵكی ئهم قاڕهیهبهرهو ئۆرووپا دهڕوات. ئهگهر ئهوهقهبووڵ بكهین كهكۆچبهرانی ئهفریقایی لهچنگ ههژاری و فهلاكهتی ئابووریڕادهكهن و بهشوێن كار و ژیانێكی باشترهوهن، دیسان ئهم پرسیارهدێتهگۆڕێ كهچ كهسانێك ئهفریقایان تاڵان كرد و دواكهوتوو هێشتیانهوهو خستیانهناو داوی برسیهتی و نهخۆشییهكوشندهكانهوه‌. ئایا ئهوان ئێستاش درێژهبهتاڵان و بههرهكێشیی خۆیان لهم قاڕهیهنادهن؟

یهكیهتیی ئۆرووپا بهپێی قهراردادێكی تهئید كراو و ڕهسمی بڕیاری داوهكهئۆپراسیۆنی ڕهزگار كردنی پهنابهران سنووردار بكات. دژهمرۆیی بوون و جهنایهتكارانهبوونی ئهم بۆچوون و سیاسهته، گومان ههڵنهگره‌. ناوهدهریایی و ئاسمانییهكانی ئۆرووپای تهیار بهپێشكهوتووترین تێكنۆلۆژیی ئهم سهردهمه، دهتوانن بست بهبستی دهریای مهدیتهرانهكۆنتڕۆڵ بكهن. ئهوان دهتوانن ههموو بهلهمێك لهشوێنی وهڕێكهوتنیهوهتا گهیشتن بهشوێنی مهبهست، بهوردی چاوهدێری بكهن و بهر لهوهیكهنوقم بوون ههڕهشهیان لێبكات، ڕزگاریان بكهن. بهڵام ئهوان ئهم توانایه، لهئهنقهست، بۆ دهرباز كردنی گیانی پهنابهران بهكار ناهێنن.

ئامار و حهقیقهتی حاشاههڵنهگر ئهوهمان پێ دهڵێ كهكۆچبهران و پهنابهران، بهتایبهت لهشهڕی جیهانیی دووههم بهروئهملا، ڕۆڵێكی بهرچاویان لهئاوهدانكردنهوهو بههێز كرنی ئابووریی وڵاتانی پێشكهوتوودا ههبووه‌. ئهمڕۆ كهقهیرانی ئابووری توند بووهتهوهو ویرووسی كۆرۆنا كاریگهریی بهتهوژمی لهسهر ئابووریی ئهم وڵاتانهداناوهو ناوهندهكانی كار دادهخرێن، بورژوازی پتر لهڕابردوو، ڕووی كردووهتهڕهگهزپهرستی و فاشیسم.

پێویستهبهپێشت بهستن بهبیروڕای گشتی و مرۆڤدۆست و هێزی خهباتكار لهوڵاتانی پێشكهوتووی سهرمایهداری، دهوڵهتانی ڕۆژئاوا ناچار بكرێن كهڕێز لهمافی كۆچبهران و پهنابهران بگرن. پێویستهخهبات بۆ بهڕهسمی ناسینی مافی نیشتهجێ بوون و دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی بۆ ههموو كهس، وهك ئینسانێك بهمافی جیهانییهوهو وهك هاووڵاتییهكی جیهانی و لهوانهبههرهمهند بوون لهمافی نیشتهجێ بوون لهههر شوێنێكی ئهم جیهانهكهبیههوێ، پهرهی پێبدرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-