گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی دا بێداد ده‌كات و بێگومان هه‌موو ڕێبوارێك ئه‌م ڕاستییه، ده‌توانێ به ئاشكرا ببینێ. به‌ڵام ئاماره‌كان دیمه‌نێكی بهژانترمان له‌م حه‌قیقه‌ته پێ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و ئامارانه‌ی كه جاروباره له زمانی به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه ده‌بیسترێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای متمانه نین. ئه‌گه‌ر مامناوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئێرانی ٤ كه‌س له نه‌زه‌ر بگرین، ئه‌وكات پتر له ٣٠ ملیۆن كه‌س له جه‌معییه‌تی ئێران، له ئاستی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگادا، گرفتاری كاره‌ساتی ئێعتیاد و دواهاتهكانین. به پێی هه‌ر ئه‌م ئامارانه نه ته‌نیا ژماره‌ی گیرۆده‌بووانی ئه‌م مادده‌یه زیادیان كردووه به‌ڵكوو ته‌مه‌نی ئێعتیاد له ناو لاوان و تازه‌لاواندا، یه‌كجار هاتووه‌ته خوارێ و گه‌یشتووه‌ته خواتر له ١٤ ساڵ. به پێی هه‌ر ئه‌م ئامارانه، ڕۆژانه نزیك به ٥٠٠ كه‌س به ژماره‌ی موعتادانی ئێران زیاد ده‌بێت و ساڵانه ٨٠٠ تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی ئێران‌دا به‌كار ده‌هێندرێت.
شیشه مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ری مه‌ترسیداره كه له ناو خودی ئێران‌دا به‌رهه‌م دێت. كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیشه نه ته‌نیا ئه‌م مادده‌یه به شێوازی به‌نیسبه‌ت ئه‌رزان، بۆ ناوخۆ به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیشی ده‌كه‌ن. خاوه‌نانی ئه‌م كارگه‌یانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێ. شاره‌زایان سه‌باره‌ت به مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه ده‌ڵێن: پاش چه‌ند جار به‌كار هێنانی شیشه، كه‌سه‌كه تووشی گوشاری ده‌روونی توند و بێ عیلاج ده‌بێت كه ته‌نیا به دووباره به‌كار هێنانه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م گوشارانه‌ی داده‌مركێت، له‌مه به‌دوا، تێپه‌ڕ كردنی هه‌ر ساتێك له ژیان به بێ شیشه، بۆ كه‌سی گیرۆده‌بوو، ده‌بێته كابووسێكی گه‌وره، به بێ ئه‌م مادده‌یه ته‌نانه‌ت كه‌سه‌كه توانای قسه كردنیشی نییه، نایهه‌وێ به‌ڕێگادا بڕوات و نایهه‌وێ بخه‌وێت و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه نه‌یهه‌وێ درێژه به ژیان بدات. كه‌وابوو به ناچار دیسان ده‌بێ زیاتر مه‌سره‌ف بكات و هه‌رچی زیاتریش مه‌سره‌ف بكات، كاتی نابوودیی نیهایی خۆی نزیك تر ده‌بێته‌وه”.
كۆماری ئیسلامی كه له یارمه‌تیی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان به بیانووی پێشگیری له ئێعتیاد سوودمه‌نده، بۆ هه‌ر كه‌س ته‌نیا ٤٠ سێنتی بۆ ڕێگری كردن له تووش بوون به ئێعتیاد ته‌رخان كردووه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی ناچار بوون كه له ماڵیاتی خه‌ڵك، ١٥ دۆڵاری بۆ پێش‌گرتن له ئێعتیاد هه‌زینه بكه‌ن. ڕژیمی ئیسلامی به ڕێگری له چالاكیی ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه سه‌ربه‌خۆكان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێعتیادی دژوارتر كردووه. كۆماری ئیسلامی گیرۆده‌بووان به‌م ماده‌یه نه‌ك وه‌ك قوربانیانی باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، به‌ڵكوو وه‌ك تاوانبار له قه‌ڵه‌میان ده‌دات. ڕژیم ته‌نانه‌ت له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه به ناچار بۆ ده‌رمانی گیرۆده‌بووان درووستی كردووه، هاوشێوه‌ی زیندان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و كه‌سانێك كه بۆ ده‌رمانی ئێعتیاد ده‌چنه ئه‌م ناوه‌ندانه، زۆر زوو ئه‌م شوێنانه به‌جێی دێڵن و ئه‌و كه‌سانه‌ی وا كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی ناوه‌نده‌كانی ته‌ركی ئێعتیادیش ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان دوای نزیك به سێ مانگ ڕوو ده‌كه‌نه‌وه مه‌وادی مۆخه‌دێر. ئاشكرایه كه ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی هه‌ژاری، بێكاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، گیرۆده‌ی مه‌وادی موخه‌دێر بوون و دوای ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی دووباره‌یه‌یان له‌گه‌ڵ باروودۆخی ناله‌باری ناوه‌نده تهركهكانی ڕژیم، دووباره په‌نا ده‌به‌نه‌وه بۆ ئێعتیاد.
خه‌ڵك باش ده‌زانن كه هۆكاری سه‌ره‌كیی زیادبوونی مه‌وادی موخه‌دێر چ كه‌سانێكن و بازرگانانی مه‌رگ كێن. هه‌مووان ده‌زانن كه سه‌ری ئه‌م سه‌نعه‌ت و بازرگانییه دژه‌مرۆییه به‌كوێوه گرێ دراوه و چلۆن فه‌رمانده باڵاكانی كۆماری ئیسلامی و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار و ملهۆر و چه‌قۆكێشانی لیباس شهخشسیی سه‌ربه ڕژیم، شه‌به‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مافیای به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه و فرۆشی مه‌وادی موخهدێریان پێكهێناوه و هه‌ر ئه‌م جهنایهتكارانهش بوونه‌ته فه‌رمانده‌ی ڕێگری له قاچاخچیانێك كه له خۆیان نین و هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ن به‌رێوبه‌رانی “ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مۆنكهر” و هه‌موویان سه‌ردارانی به ناو سازه‌نده‌گی و به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی دیكه‌ی ڕژیمن. هه‌موو ئه‌م جه‌نایه‌تكارانه، پێكهێنه‌ری ئه‌و شه‌به‌كه به‌رین و زه‌به‌لاحه‌ن كه تێیدا بازرگانی به كاڵای مه‌رگ ده‌كرێت و به نیازن ئیراده و شعووری لاوانی ئێرانی پێ بسووتێنن.
خه‌بات و بهرئهنگاربوونهوه له دژی ئێعتیاد، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و سیاسیی جیدیه. پێویسته ڕژیم ناچار بكرێت تا له جیات به كار هێنانی بوودجه‌ی ئێران له خزمه‌تی سه‌ركوتی خه‌ڵك و پڕۆژه‌ی نیزامی و تیرۆریستیی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م بوودجه‌یه بۆ باشتر كردنی ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك بخاته گه‌ڕ. خه‌بات له دژی سه‌رمایه‌داری و له دژی ڕژیم و خه‌بات بۆ باشتر كردنی ژیان، هه‌ر هه‌موویان ئاڵقه‌ی یه‌ك زنجیرن. به هێز كردنی ئه‌م خه‌باته ده‌توانێ له دڵی بێ هیوامانهوه به گۆڕینی باروودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئاسۆیه‌كی ڕوون به‌ره‌وڕووی خه‌ڵك، به تایبه‌ت لاوان بكاته‌وه. بێگومان، له‌سه‌ر ئه‌م به‌ستێنه‌یه كه ڕێگا بۆ ته‌سلیم نه‌بوون و خه‌بات له دژی ئێعتیاد خۆش ده‌كرێت و خه‌ڵك چیتر په‌نا بۆ ئیعتیاد و نابوودیی خۆیان نابه‌ن.