کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خنکانی لاوێک لە ڕۆباری گادەری نەغەدە

خنکانی لاوێک لە ڕۆباری گادەری نەغەدە 1

لاوێکی ١٣ ساڵ تەمەنی خەڵکی نەغەدە ڕۆژی هەینی بەهۆی مەلە کردن لە ڕووباری گادەری گوندی جاشیرانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو لاوە بەهۆی ناشارەزابوون لە مەلە كردن لە ئاوی ئەو ڕووبارەدا خنکاوە و دواتر تەرمەکه‌ی لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنی ئەو شارەوە لە ئاوی ئەو ڕۆبارە دەرهێنراوە. جێگای ئاماژەیە ناشارەزا بوون لە مه‌له‌كردن و وەستانی دڵ بەهۆی ساردی ئاوی ڕۆبارەکان و بەنداوەکان دوو هۆکاری خنکانی ئەو کەسانەن کە لە کاتی مەلەکردندا گیان لەدەست ئەدەن.