ڕۆژی چوارشهممه ٤ی گەلاوێژی ،١٤٠٢ سێ کچی مێرمنداڵی بەلووچ لە ڕووباری سیاهوو لە بەندەرعەباس خنکان.
بهپێی زانیارییهكان، ڕۆژی چوارشهممه تەرمی دوو کچی تەمەن ١٢ و ١٤ ساڵ لە ڕووبارەکە دەرهێندراون، پێنجشهممهش تەرمی کەسی سێیەم کە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵە دۆزرایەوە. ناسنامەی ئەم سێ کچە بریتین لە “نادیا یوسف زهی” تەمەن ١٢ ساڵ و “نائلە یوسف زهی” تەمەن ١٤ ساڵ، هەردوو خوشک و خەڵکی گوندی “تەبسینی” و “نێهبەندان” و “نائلە قەلەندەرزهی” تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شارۆچكەی سیب و سۆران ڕاگەیەندراوە.