ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی مانگی بەفرانبار، تەرمی دوو هاوژینی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “جەلیل ڕەوانگەرد” تەمەن ٣٤ ساڵ و “سومەیە جامخانە” تەمەن ٢٨ ساڵ که لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا و لە یەکێک لە ڕووبارەکانی دوورگەی “سیریسی” یۆنان خنکابوون، دۆزرایەوە.
هەر لەو پەیوەندەیدا “عەبدوڵڵا جامخانە” برای “سومەیە” ڕایگەیاندووە: ” کاژێر ٩ی شەوی ڕابردوو کاتێک کە ویستمان لە شاری سالۆنیکەوە بەرەو ئاتن بڕۆین، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارێک بە هۆی نائاشنا بوون بە جوغرافیای ناوچەکە و هەروەها تاریکی شەو، خۆشکەکەم توانای ڕۆشتنی نەما و ئاوی ڕووبارەکە لەگەڵ خۆی بردی و زاواکەشمان بەمەبەستی ڕزگار کردنی بەشوێنیدا ڕۆشت کەبەداخەوە هەردوویان گیانیان لە دەستدا. بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لانیکەم ١٠ پەناخوازی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان و سەردەشت، لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا، گیانیان لەدەست داوە.