ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ژێرئاو كه‌وتنی كه‌شتی ماسی گرانی ڕووسییه به ١٩ سه‌رنشینه‌وه له ئاوه‌كانی جه‌مسه‌ری باكووری ئه‌م وڵاته، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ته‌نیا توانیویانه ٢ كه‌س ڕزگار بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی ڕووداوه له‌ناكاوه‌كانی ڕووسییه ڕایگه‌یاندووه كه كه‌شتی “ئۆنگا” به‌دوای ڕچانی له ئاوه‌كانی جه‌مسه‌ری باكوور، ژێر ئاو كه‌وتووه و له ئێستادا كه‌شتییه‌ك سه‌رقاڵی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی ئه‌م ڕووداوه‌یه. شایانی باسه، به‌هۆی هه‌ڵ كردنی با و سه‌رمای ژێر ٣٠ ده‌ره‌جه، كه‌ڵك وه‌رگرتن له كۆپتێر بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوربانییان ئیمكانی نییه و ئه‌مه‌ش شانسی ڕزگار كردنی مه‌له‌وانانی ئه‌م كه‌شتییه‌یه زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ساڵی ٢٠١٨ش كه‌شتییه‌كی ماسی گری ڕووسی به ٢١ سه‌رنشینه‌وه له ئاوه‌كانی جه‌مسه‌ری باكوور له وڵاتی ژاپۆن ژێرئاو كه‌وتبوو و به‌هۆی سه‌رمای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و دۆخی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و پێنج ڕۆژ گه‌ڕان به‌دوای قوربانییان ئه‌م ڕووداوه، ته‌رمی ئه‌م كه‌سانه هیچكات نه‌دۆزرایه‌وه.