
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی به‌فرانبار، بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمێک لە ناوچەى چەشمەى سەر بە شارى ئیزمیر، ١١ کۆچبەر لەنێو دەریایی ئێژه‌دا خنکاون کە هەشتیان منداڵ بوون.
ئەندامێکى فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکییه، ڕایگه‌یاندووه: بەلەمە تێکشکاوەکە ١٩ پەنابەرى تێدابووە كه ١١ پەنابەریان خنکاون و له ١١ په‌نابه‌ره، هه‌شتیان منداڵ بوون. ئاشکراشی کردووه، لە نێو قوربانییەکاندا پەنابەرى خەڵکى هەرێمى کوردستان بونى هەیە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکانیان لە لایەن پۆلیسەوە ئاشکرا نەکراوە.
