سه شنبه – ۴ تیر – ۱۳۹۸ , 25 – 06 – 2019
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ٣ی مانگی پووشپەڕ، گەنجێکی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “ئه‌ركان” لە ڕووباری “شنکاش” خنکاوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو وێرای چەند کەس لە هاوڕێکانی ڕۆژی دوو شەممە بە مەبەستی مەلە کردن ڕووی لە ئاوایی شنکاش کردبوو. شایانی باسه، ئەرکان بە هۆی شارەزا نەبوونی لە مەلە کردن لە ڕووباری ئەو ئاواییە خنکا و گیانی لە دەست داوه.