
ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره، له‌كاتی ڕزگار كردنی كچێكی تازه لاو له ڕووباری زه‌ڕینه‌ی بۆكان، خنكاون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتیی بۆكانی بە ناوەکانی “ڕەحمان شکاک” تەمەن ٣٥ ساڵ و “بێنیامین شکاک” تەمەن ١٧ ساڵ، لە کاتی ڕزگاکردنی کچێکی تازه‌لاو لە ڕووباری زەڕینەی ئه‌مشاره، گیانیان لەدەستدا. شایانی باسه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه پاش ڕزگارکردنی ئەو کچە بەهۆی شەپۆلی ئاوی ئەو ڕووبارەوە نەیانتوانی خۆیان ڕزگار بکەن و بەو هۆیەوە خنکان.
