کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکیە لەلایەن پەکەکەوه‌

خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکیە لەلایەن پەکەکە 3

گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەدرێژەی شەڕ و تێکەڵچوونە سەربازییەکانی نێوانیان لەگەڵ سوپای تورکیە، ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژ هەلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکیەیان خستەخوارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هەلیکۆپتەرە لە ئاکامی شەڕێک لە ناوچە شاخاوییەکانی زاپ لە لایەن گەریلاکانی پەکەکە تەقەی لێکراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەوڵەتی تورکیە هیچ هەواڵێکی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە. جێگای ئاماژەیە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر سەبارەت بەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.