سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، لە پاسگای “ژاڵانە”ی ناوچه‌ی هەورامان، ده‌ستیان به‌سه‌ر کەلووپەلی 45 کۆڵبەر دا گرت و پاشان کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “عەبدولباست مەریوانی”یان دەستبەسەر و به دوای ئه‌شكه‌نجه و لێدانێكی زۆر، ناوبراویان خسته خواره‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان،، ئەو کۆڵبەرە سەر و کەمەر و گەردنی بەگرانی بریندار بووه و لە دۆخێکی ته‌ندروستی ناجێگیر له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. شایانی باسە، هێزەكانی کۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه لە گەڵ کاسبکار و کۆڵبەران هەڵسوکەوت دەکات و کۆڵبەری پڕ مەترسی ترین پیشەیە و خه‌ڵكی هه‌ژار تەنیا له به‌ر نه‌بوونی و بژێوی ژیان ڕووی لێده‌كه‌ن.