رۆژنامەی واشینگتۆن پۆستی ئامریکا بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا سیستمی بەرگری موشەکی “پاتریۆت”ی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە هەرێم و عێراق خستووەتەکار.
رۆژنامەکە لە زاری چەند بەرپرسێکی ئامریکاییهوە ئاشکرایکرد، سیستمی پاتریۆت و دوو سیستمی موشەکی کورت مەودا لە بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد لە ئەنبار و بنکەیەکی سەربازی ئامریکا لە هەولێر جێگیرکراون. هەروەها سیستەمی بەرگری موشەکی کورتمەوداش لە کەمپی تاجی لە باکوری بەغدا ئامادەکراوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک. واشینگتۆن پۆست لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە، هێزە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوە سەدان سەربازی ویلایهته یهكگرتووهكان لە لیوای یەک و یەکەی ٨٢ی ئاسمانی لە عێراق دەهێڵدرێنەوە. ئهمه لهكاتێكدایه كه سەرەتا بەرپرسانی عێراق دژی جێگیرکردنی سیستمی پاتریۆت بوون لە خاکی وڵاتەکەیاندا و داوایان كردبوو كه ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی کەم بکاتەوە.