ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆپتێرێكی عه‌ره‌به‌ستانی سعوودی له نزیك سنووری وڵاتی یه‌مه‌ن له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه خراوه‌ته خواڕێ و هه‌ردوو فڕۆكهوانهكهشی كوژراون.
” یەحیا سەریع“، وتەبێژی سەربازی حوسییەكان لە تویتێكدا رایگەیاندووه، كۆپتێره‌كه بە موشەكێكی زەمین بە ئاسمان و بە تەكنیكێكی نوێ خراوەتەخوارەوە. هەروه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه، كۆپتێڕەكە لەناوچەی “مەجازە” لە نزیك “عەسیر” لەكاتی هێرشدا خراوەتەخوارە و هەردو فڕۆكەوانە سعودیەكەی كۆپتەرەكە كوژراون و كۆپتەرەكەش بەتەواوی سوتاوە.