ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كه بەرەبەیانی هەینی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکووک تێکشکێندراوه و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نه‌بووه.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی له كاتی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌رێم یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق، ڕێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بگرن و تاوانباران سزا بده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ست به خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی و په‌رده‌پۆشكردنی ڕووداوه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه ده‌كرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و زیده‌ڕۆیانه‌ی ده‌كرێت قبووڵ ناكات.