ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی شاباد بۆ ئیلام ٨ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی پراید و سه‌مه‌ند ڕووی داوه و به‌وهۆیه‌وه، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و هلاووڵاتیه‌ك به سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه خراپی ڕێگه‌وبان، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كان و نزمی كواڵێتی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێرانه.