له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “په‌یوه‌ند پیران” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرابووه ئامانج، ئێستا له به‌شی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه دایه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه داریه به ده‌ستڕێژی گولله و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی “قولی پوور” له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.