بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە کوردستان بەشێک لەو ژنانەی کە زۆربەی ژیانیان بۆ خوێندن و پەروەردە تەرخان کردووە، ئێستا بێکار یان بە حەقدەستێکی زۆر کەم کار دەکەن.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن زیاتر لە سەدا پەنجای ژنان لە کوردستان بێکارن و لە ژێر گوشاری هاوسەر یان بنەماڵەکەنیاندا لە ماڵدا نیشتەجێ بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی کاری ژنان لە کۆمەڵگادا چەند بەرابەری پیاوانە و هەروەها لە هەندێک لە پیشەکاندا توانایەکی زۆرتریان هەیە. بە وتەی کارناسان، نەبوونی پشتگیری دەوڵەت، جیاوازی ڕەگەزی، سنووردارکردنەوەیان لە کۆمەڵگا، توندوتێژی و دەستدرێژی لە شوێنی کار و هەروەها کولتووری کۆنەپەرەستی، بووە بە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ژنانی پسپۆڕ لە پیشەکاندا یان لە پێشە نافەرمییەکاندا ئیش بکەن یان لە بازاڕی کار بێنە دەرەوە.