به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كانگه‌ی به‌ركه‌مره له شارستانی ئازاد شه‌هری گوڵستان، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
كرێكاران دژ به كه‌مبوون و جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد له ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌رز نه‌كراوه و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زۆرتر له دوومانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه. ناڕازیان خوازیاری دابین كردنی پێپداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوێنێ كار بوون.