بەپێی ڕاپۆرتەکان، دۆخی ژیانی بەندکراوانی زیندانی سپیداری ئەهواز لە خراپیدایە و تەنانەت لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە تایبەت دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، سەرەڕای گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەکانیان و بێبەش کرانیان لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ، ئێستاش بە بیانووی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، خواردنەکانیان بە ڕادەیەکی زۆر کەم کراوەتەوە و تەنانەت بە وتەی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، کۆمەڵێکی زۆریان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. جێگای ئاماژەیە کە چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە مەترسی لە سەر گیانی بەندکراوانی ئەو زیندانە هوشداری جددیان داوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەگەری هەیە کۆمەڵێکی زۆریان ڕووبەڕووی حوکمی ناڕەوای قەزایی ببنەوە.
