لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوانی ڕاگیراو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، بە هۆی کەشی توندی ئەمنی ئەو زیندانە و جێگیرکردنی بەشێک لە هێزەکانی ڕژیم لە بەندە جیاوازەکان، زیندانیان لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ٤٩ زیندانی لە ژوورێکی بچووکدا ڕادەگیردرێن و لە دۆخێکی زۆر خراپدا بەسەر دەبەن. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەندکراوانی ئەو زیندانە بە بیانووی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان، پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان دابین ناکرێت. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، قەیرانێکی بە هەمان شێوە لە زیندانەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی دروست بووە و مەترسییەکی جددی لە سەر گیانی بەندکراوان لە ئارادایە.
