“لوقمان هوشه‌نگی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، به هۆی هێرشی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان به سه‌ختی بریندار كرا و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی له خراپیدایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه، كاتێك ده‌یویست بۆ كرێكاری ڕه‌وانه‌ی باشووری كوردستان ببێت، له لایه‌ن ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی شاری مه‌ریوان به چه‌كی سارد هێرش كرایه سه‌ری و ئێستا مه‌ترسی له ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی له ئارادایه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه ئه‌م ڕووداوه له شاری مه‌ریوان ڕوو ئه‌دات و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ڕێكخستنی سه‌له‌فییه‌كان له‌و شاره هه‌وڵی سه‌ركوتی خه‌ڵك ئه‌دات