کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی “سوهەیلا محەممەی” دوای هەوڵی خۆکوشتنی له‌ زیندانی وه‌رمێ

خراپی دۆخی سوهەیلا محەممەی دوای هەوڵی خۆکوشتنی له‌ زیندانی وه‌رمێ 1

 

“سوهەیلا محەممەی”، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، بەندکراوی سیاسیی لە زیندانی شاری وه‌رمێ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هەوڵی خۆکوشتنی داوه.‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”سوهەیلا محەممەدی”، بەندکراوی سیاسی،خەڵکی شاری “سەڵماس” کە دوو ساڵە لە زیندانی حکوومەت لە شاری وه‌رمێ زیندانی کراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر قەبووڵنەکردنی داوانامەی لێبورده‌ییی ناوبراو لەلایه‌ن بەرپرسانی ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. سەرەڕای خراپی و مەترسیداربوونی دۆخی تەندروستیی ناوبراو، ناوەندە حکوومییەکان ڕێگری لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەکەن.