به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین، كه زۆربه‌یان به‌ندكراوانی سیاسی وعه‌قیده‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و مافه‌كانیان بن پێ ده‌كرێت.
به پێی ڕاپۆرتەکان،به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، به بێ له به‌رچاو گرتنی یاسای “جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان به پێی تاوانه‌كانیان” له‌و به‌نده‌دا ڕاگیراون و سه‌ره‌ڕای بن پێ كردنی یاساكان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه، ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌ندكراوان وه‌كوو ئه‌شكه‌نجه‌یه و گوشارێكی زۆریان له سه‌ره.