بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو هاوسەری بریتانی کە لە ئێران بە تۆمەتی جاسوسی بەندکراون، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە لە پەیامێکدا نیگەرانیی توندی خۆیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژیانیان لە مەترسیدایە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “کریگ فۆرمەن” کە لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا لە کاتی گەشتێکی جیهانی لە ئێران دەستبەسەر کرا، لە پەیامێکی تۆمارکراودا باس لە هەستکردن بە تەنهایی و بێ هیوایی دەکات. ناوبراو بە باس لە خراپی دۆخی بەندکرانیان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکەیان هەموو هەوڵەکانیان بۆ ڕزگار کردنیان بخەنەگەڕ.
