شلێر ما مقادری، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٣٤ساڵی خەڵکی مەهاباد وڕاگیراوە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ،بەهۆی بێبەشکرانی بەردەوامی لە خزمەتگوزارییە دەرمانی و پزیشکییەکان،لەدۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپدایە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو کە تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجەیە، لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوییەوە تا ئێستا، نزیکەی ٢٧ کیلۆگرام لە کێشی لەدەست داوە. سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە ئەم دابەزینە توندەی کێشی بەهۆی نەبوونی دەرمان و چاودێریی تایبەت بە نەخۆشییەکەیەتی. جێگای ئاماژەیە کە ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی بەندکراوانی سیاسی بە چارەسەری پزیشکی، یەکێک لە شێوازە باوەکانی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمە بۆ گوشاری جەستەیی و دەروونی لەسەر بەندکراوان.
