کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی چالاكێكی كرێكاری له ‌زیندانی ئێڤین

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی چالاكێكی كرێكاری له ‌زیندانی ئێڤین

“نه‌سرین جه‌وادی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌زیندانی ئێڤینی تاران وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه‌.

“نه‌سرین جه‌وادی” كرێكاری خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌. ناوبراو ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵه‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن و ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی پێویست بێبه‌شیان كردووه‌.