دۆخی ته‌ندرووستی ١٧ به‌ندكراوی سیاسی مانگرتوو به ناوه‌كانی لوقمان ئه‌مینپور، مه‌یسه‌م دێهبانزاده، ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر، عه‌لی موعێزی، خۆسره‌و ڕه‌هنه‌ما، حه‌مزه سه‌واری، ئه‌سه‌دۆڵڵا هادی، ڕه‌زا سه‌لمانزاده، ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی، موسته‌فا ڕه‌مه‌زانی، سه‌لاحه‌دین زیایی، ئارشام ڕه‌زایی، ئه‌كبه‌ر باقری، زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب، ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری و محه‌ممه‌د شافێعی پاش شه‌ش ڕۆژ مانگرتن له خواردن له ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌سار ناجێگیره.
ڕۆژی چواری گه‌لاوێژی ١٤٠٤، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی قزلحه‌سار و كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی دایه به‌ر لێدان و ١٧ كه‌سی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه. پێشتر ئه‌و به‌ندكراوانه له ئاست به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره‌ی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی سه‌عید ماسووری بۆ زیندانی زاهدان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه ئه‌و ١٧ به‌ندكراوه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا مانیان له خواردن گرتووه و هه‌ندێكیان وه‌كوو عه‌لی موعێزی كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره و پێویستیان به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.