کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ١٢ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگوێزراو بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ١٢ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگوێزراو بۆ زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باری ته‌ندرووستی چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی ڕاگوێزراو بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ناله‌باره‌ و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌.

ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ١٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌وانه “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” له‌ چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” له‌ چالاكانی كرێكاری دژبه‌ری ڕژیم، “حه‌مزه‌ سه‌واری” و “سه‌عید ماسووری” بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه‌ و به‌هۆی تووشبوونیان به‌ چه‌ند نه‌خۆشی گیانیان له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوانه‌یان له‌ په‌ویوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و باری ته‌ندرستیان ناجێگیره‌.